مێسی داوا لە نێیمار دەکات نەچێتە ریال مەدرید

مێسی لەپێناوی راگرتنی ریال مەدرید هاتووەتە سەر خەت

مێسی دەیەوێت ریگری لە چوونی نێیمار بۆ ریال مەدرید بکات و هەوڵ دەدات ئەو هێرشبەرە برازیلییە بگەڕێنێتەوە ریزەکانی بارسێلۆنا.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لیۆنێل مێسی کە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ نێیمار داسێلڤا هەیە، هاتووەتە سەر خەت و ئامۆژگاریی نێیماری کردووە نەچێتە ریال مەدریدی رکابەری لەمێژینەی بارسێلۆنا و لیۆ داوای لە نیمۆ کردووە پاریس سانجێرمان بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، مێسی دەیەوێت رێگری لە هەوڵەکانی ریال مەدرید بکات، کە رۆیشتنی نێیمار بە رادەیەکی زۆر یەکلابووەتەوە و ریال مەدرید و بارسێلۆنا رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە بڕازیلییە.
پێشتر لە ساڵی 2017 مێسی هەموو هەوڵێکی دا رێگری لە رۆیشتنی نێیمار بکات، بەڵام نیمۆ بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ چووە پاریس سانجێرمانی فڕەنسی کەچی ئەم هاوینە پێداگیری لەسەر رۆیشتنی دەکات.