رووسیا: وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر سووریا ده‌ده‌ینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هۆشداری ده‌داته ئه‌مه‌ریكا و ده‌ڵێت، هێزه‌كانی رووسیا وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا بیكاته سه‌ر حكوومه‌تی سووریا.
لاڤرۆڤ دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی هه‌ر هێرشێكیدا بۆ سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د ئه‌نجامی نه‌خوازراو بۆخۆی به‌دوادا ده‌هێنێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویسته نیكی هایلی، نوێنه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باش بزانێت، به‌كارهێنانی مایك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی نابه‌رپرسیارانه شتێكه و، رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان سوپای رووسیا و ئه‌مه‌ریكاش شتێكی دیكه‌یه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا جه‌ختی كرده‌وه، "چه‌ندین وێستگه‌ی لێكتێكگه‌یشتن هه‌یه كه ده‌كرێت له ڕێگه‌یانه‌وه له‌وه تێبگه‌ن ئایا ده‌كرێت چ كارێك بكرێت و چ كارێك نه‌كرێت، هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكاش ئه‌وه باش ده‌زانێت".
لاڤرۆڤ رایگه‌یاند: "ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی شه‌وی رابردوو نیكی هایلی به پێشكه‌شكردنی پرۆژه بڕیارێكی نوێ كرد، كه به گوته‌ی خۆی پرۆژه‌كه‌یان ئاماده‌یه، ته‌نیا واتایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له جێبه‌جێكردنی بڕیاری پێشوودا شكستیان هێناوه، چونكه پرۆژه نوێیه‌كه‌یان هیچ جیاكارییه‌كی "إستثناء"ی تێدا نییه كه شه‌رعییه‌ت به رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆریستان بدات"، گوتیشی، پرۆژه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر هه‌موو سووریادا ناگشتێندرێت، به‌ڵكو ته‌نیا به غووته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه په‌یوه‌ست كردووه.
لاڤرۆڤ روونیشیكرده‌وه، "به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا بیرم بۆ شتێك ده‌چێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه واشنتۆن زۆر گرنگی به پاشماوه‌كانی تیرۆر نادات، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌یانه‌وێ پارێزگاریش له تیرۆر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیانكه‌ن به هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر رژێمی سووریا".
لاڤرۆڤ ئاشكرایكرد، "به‌یانی چاوم به مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌كه‌وێت و، رۆژی هه‌ینی داهاتووش له ئه‌ستانه له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌مان كۆده‌بینه‌وه، كه هه‌ڵبه‌ته له كۆبوونه‌وه‌كاندا باس له ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌كه‌ین. من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم ئێستا پێویست به‌وه بكات كار بۆ زیادكردنی ژماره‌ی ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ بكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه، ده‌بێت پارێزگاری له‌و سیسته‌مه بكه‌ین، كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، به‌ر له هه‌موو شتێكیش سیسته‌می وه‌ستاندنی شه‌ڕ".
شه‌وی رابردوو، نیكی هایلی، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: "ئه‌وه پشتڕاست بووه‌ته‌وه كه سووریا چه‌كی كیمیایی له دژی خه‌ڵكی سڤیل به‌كارهێناوه و كاتی ئه‌وه هاتووه، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی گورزێكی سه‌ربازی كوشنده له حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بوه‌شێنن".
H.B