رووسیا هۆشداری له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی خوێناوی له‌نێوان سووریا و توركیا ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا دووپاتیكرده‌وه، كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له سووریا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ناخایه‌نێت، به‌ڵام چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هاتوونه‌ته ئاراوه، كه ئه‌گه‌ره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای سووریا و توركیای زیاتر كردووه و پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، جه‌نگێكی خوێناوی هه‌ڵگیرسێت.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی فه‌رمی سووریا "سانا" رایگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا شاری سه‌رێ كانیێی له هه‌موو لایێكه‌وه گه‌مارۆ داوه و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناوه‌ندی ئه‌و شاره چڕ كردووه‌ته‌وه.
یوری ئه‌فیریانۆڤ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا دووپاتیكرده‌وه، "وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئامانجه‌كانی توركیا تێبینیم كردووه، پێناچێت شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وام بێت" به‌ڵام وه‌ك گوتی: "ئاماژه‌گه‌لێك هه‌ن كه ئه‌گه‌ره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌نێوان توركیا و سووریا زیاد ده‌كه‌ن و ئه‌وه ده‌رده‌خات كه بگاته ئاستێكی خوێناوی".
H.B