باڵيۆزى به‌ريتانيا له به‌غدا: مووشه‌كبارانى ئێران بۆ سه‌ر كۆيه ئامانجى كوشتنى خه‌ڵك بووه
K24 – هه‌ولێر:
جۆن وڵكس، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان خسته‌ڕوو و له باره‌ى هێرشى ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانى حزبى ديموكرات له كۆيه، وێڕاى ئيدانه‌كردنى ئه‌و هێرشه، رايگه‌ياند، خاڵێكى مه‌ترسيداره و ئامانجى كوشتنى خه‌ڵك بووه. هه‌روه‌ها به پێويستيشى زانى لايه‌نه كوردييه‌كان بۆ به‌غدا يه‌كده‌نگ بن و ستايشى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستانيشى كرد.
جۆن وڵكس گوتى: "له كوردستان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌يه‌كم ئه‌نجامدا، به‌ريتانيا به هۆى چه‌ند رووداوێك كه له‌م دواييه له عێراق رووياندا، نيگه‌ران بووه. به تايبه‌تى له مووشه‌كبارانى كۆيه. ويستم له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان كۆببمه‌وه، تا هه‌ڵوێستى ئه‌وان بزانم، چى روويداوه. ئه‌م هێرشانه له كاتێكدا بووه كه كۆنگره‌يه‌كى لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى ئێران به‌ڕێوه‌چووه. ئه‌مه‌ش خاڵێكى مه‌ترسيداره. ئامانج له‌و هێرشه كوشتنى خه‌ڵك بووه".
گوتيشى: "خاڵێكى ديكه ئه‌وه‌يه، هيچ رێزێك بۆ سه‌روه‌رى خاكى عێراق دانه‌نراوه. هه‌موو وڵاتێك مافى به‌رگريكردن له خۆى هه‌يه. پێمان وايه ئه‌وه هيچ به‌رگرى له خۆكردنێك نييه".
هه‌روه‌ها گوتى: "له ئه‌نجامى گفتوگۆكان به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتم هێرشێكى مه‌ترسيدار بووه و پێشێلكارى بووه. داوام له هه‌موو لايه‌نه‌كان ئه‌وه‌يه دان به خۆيان‌دا بگرن. پشتگيرى له راگه‌يه‌ندراوى يۆنامى ده‌كه‌ين، كه داواى رێزگرتن له سه‌روه‌رى خاكى عێراقى كردووه".
روونيشيكرده‌وه، "پێمان وايه، ئه‌و هێرشانه ره‌نگه كاردانه‌وه‌ى خراپتريان لێبكه‌وێته‌وه و ره‌نگه ره‌وشه‌كه خراپتر بكات".
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانى، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق رايگه‌ياند، "نيگه‌رانين له هێرشكردنه سه‌ر نوێنه‌رايه‌تييه ديپلۆماتكارييه‌كان له به‌سره و سوتاندنى كونسوڵخانه‌ى ئێران و هه‌روه‌ها بۆردومانكردنى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا. ئێمه ئيدانه‌ى هه‌موو جۆره هێرشێك ده‌كه‌ين. پێمان وايه پێويسته هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه بێت سه‌قامگيرى بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه".
هه‌روه‌ها گوتى: "له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكييه‌كان گفتوگۆمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ينه بنه‌ڕه‌تى ئه‌وه‌ى چى روويدا و خۆمان به دوور بگرين له درووستبوونى هه‌ر پڕوپاگه‌نده‌يه‌ك و رێگه نه‌ده‌ين عێراق له ململانێى ناوچه‌يى تێوه بگلێت و كاريگه‌رى خراپى له‌سه‌ر عێراق هه‌بێت".
له باره‌ى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه گوتى: "ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌رێنين. هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه و هه‌رێمى كوردستان پێشده‌خات. هه‌ندێك له ده‌نگده‌ران ده‌ڵێن بايكۆتى هه‌ڵبژاردن بكه‌ين. به‌ڵام ئێمه به ئه‌زموونى پازده ساڵى عێراق پێمان وايه به‌شداريكردن باشتره له‌وه‌ى نه‌كرێت. تا وا بكه‌ين پرۆسه‌ى سياسى له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌وتووتر بێت و وابكات هه‌موو لايه‌نه‌كان پرسه ناوخۆييه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به پێكهێنانى حكومه‌تى به‌غدا، باڵيۆزه‌كه‌ى به‌ريتانيا گوتى: "ئێمه پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقيشمان تاوتوێكردووه. پێمان وايه ده‌بێت حكومه‌تى عێراق گشتگير بێت و هه‌مووان تێيدا به‌شدار بن. پێمان وايه هه‌موو لايه‌نه‌كان ده‌بێت له‌سه‌ر مێزێك كۆببنه‌وه و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بدۆزنه‌وه. به تايبه‌تى لايه‌نه شيعه‌كان، كه ئێستا له هه‌وڵدان بۆ درووستكردنى هاوپه‌يمانييه‌ك. وه‌ك به‌ريتانيا هه‌ڵوێستمان ئه‌وه‌يه لايه‌نه‌كان له‌يه‌ك نزيك بكه‌ينه‌وه و بگه‌ينه رێككه‌وتنێك و پرۆسه‌كه خێراتر بكه‌ين. به پێويستيشى ده‌زانين ده‌نگێكى يه‌كگرتوو هه‌بێت له ناو كورددا و هه‌موو لايه‌نه‌كان له‌يه‌ك نزيك ببنه‌وه و حكومه‌تێكى يه‌كگرتوو پێكبهێنن. بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زيران هه‌ر كه‌س هه‌بێت پشتيوانى ده‌كه‌ين، بتوانێت هاوسه‌نگى درووست بكات و په‌يوه‌ندى باشى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ درووست بكات و گه‌لى عێراق متمانه‌ى پێبكه‌ن و بتوانێت به‌سه‌ر كێشه‌كان زاڵ بێت".
ئ.ر