سەرۆکی هەرێم و ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کۆبوونەوە

هەوڵی یەکڕیزیی دەدرێت

K24 – هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە هەولێر کۆبووەوە.

لە چوارچێوەی سەردانەکانی بۆ لای لایەنە سیاسییەکان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و بەرپرسانی دیکەی ئەو حزبە کۆبووەوە.

هەفتەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی بە جیا لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ کۆبووەوە و ئامانجی کۆبوونەوەکانیشی دروستکردنی یەکدەنگی لایەنە سیاسییەکان و پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی کوردستانییە لە پەرلەمانی عێراق.

 H.J