هاوسه‌ری ملیۆنێرێكی به‌ناوبانگ 20 ساڵ ناپاكی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ده‌كات.. سێ منداڵیش ده‌هێنێته دونیا
K24- هه‌ولێر:
ملیۆنێرێكی به‌ناوبانگی به‌ریتانی دوای تێپه‌ڕبوونی 20 ساڵ له ژیانی هاوسه‌رگیری و په‌روه‌رده‌كردن و گه‌وره‌كردنی 3 منداڵ، به رێكه‌وت زانیویه‌تی كه نه‌زۆكه و توانای منداڵبوونی نییه.
له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه، رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، دوای ئه‌وه‌ی ریچارد میسۆن، خاوه‌نی كۆمپانیای "Money Super Market"، نزیكه‌ی 20 ساڵى له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی ژیانه‌كه‌ی و هه‌رسێ كوڕه‌كه‌ی به‌سه‌ر بردووه، بۆی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و تواناى منداڵبوونی نییه و كه‌سێكی نه‌زۆكه.
ئه‌و ملیۆنێره چیرۆكی ناپاكی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه دوور و درێژه ئاشكرا ده‌كات, كه به رێكه‌وت زانیویه‌تی، ئه‌مه‌ش كاتێك بوو كه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی ته‌ندرووستیى گشتی سه‌ردانی پزیشكی كردووه.
له پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، میسون هه‌ر له منداڵییه‌وه نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌یی ده‌گمه‌نی لێیه، كه پێی ده‌گوترێت "له‌ناوچوونی كیسه‌یی"، كه پیاوان تووشی نه‌زۆكی ده‌كات و ئه‌و پیاوانه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بن، توانای منداڵبوونیان به شێوه‌یه‌كی سرووشتی مه‌حاڵه.
دواتر پیاوه فێڵلێكراوهكه داوای جیابوونه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه به بڕی "250" هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه، كه ده‌كاته "320" هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، كیت میسۆن، هاوسه‌ری ملیۆنێره‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی مافی خۆیه‌تی داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه بكات و دوای جیابوونه‌وه‌یان ریچارد په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بپچڕێنێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كانی به‌ریتانیاش، په‌یوه‌ندی ملیۆنێره قوربانییه‌كه له‌گه‌ڵ 3 كوڕه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌و شۆكه‌ی تووشی بووه ناسه‌قامگیره، له‌كاتێكدا هه‌رسێ كوڕه‌كه‌ی هێشتا ئه‌و وه‌ك باوكی راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌زانن و خۆشیان ده‌وێت.
له‌مباره‌یه‌وه یه‌كێك له منداڵه‌كان به ناوی جۆیڵ ده‌ڵێت: "من گرنگی به‌وه ناده‌م كێ باوكی بایۆلۆژی منه، هه‌روه‌ها هیچ نیازێكیشم بۆ گه‌ڕان به‌دوای باوكه بایۆلۆژییهكهمدا نییه، چونكه من ریچارد میسۆن به باوكی خۆم ده‌زانم و ده‌مه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان به‌ره‌و باشبوون ببرێنه‌وه".
دوای ئه‌وه‌ش كه 3 منداڵه‌كان توانیویانه مامی خۆیان رازی بكه‌ن، پشكنینی ترشی ناوه‌كی "DNA" بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له ناپاكی دایكیان دڵنیا ببنه‌وه، له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی بۆماوه‌یی له‌نێوان ئه‌وان و ریچارد نییه.
دوای دڵنیابوونه‌وه‌ش له سه‌رجه‌م لێكۆڵینه‌وه و پشكنینه‌كان، ملیۆنێره ناپاكی لێكراوه‌كه گوتی: هه‌واڵی نه‌زۆكی خۆی و ناپاكی خێزانه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ گه‌وره‌ترین شۆكی ژیانی بوو و دووپاتیكرده‌وه: "ئه‌م رووداوه به‌لای منه‌وه وه‌ك لێدانی كوتكێكی پۆڵایین بوو. وه‌ك چۆن بڵێیت ئێستا جیهان به‌سه‌رمدا رووخاوه. وا هه‌ستم كرد كه پێم بگوترێت من تووشی نه‌خۆشییه‌كی بكوژ "كوشنده" بوومه. كارێكی زۆر سه‌خت بوو باوه‌ڕ به‌وه بكه‌م كه ئه‌مانه منداڵی من نینه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ئه‌وان منداڵی خۆمن".
دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌ندێ له‌كات و بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر، ملیۆنێره‌كه بڕیاریدا، ئه‌و منداڵانه هیچ تاوانێكیان له‌و بابه‌ته نییه و هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ 3 كوڕه‌كه‌ی ده‌دات.
H.B