گه‌شتیارێك له ئاوی گه‌لی شێرانه خنكا
K24 - دهۆك:
گه‌نجێكی عه‌ره‌بی خه‌ڵكی سامه‌را، كه بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری چووه‌ته ناوچه‌كه، له ئاوی گه‌لی شێرانه، كه هاوینه‌هه‌وارێكی پارێزگای دهۆكه، خنكا.
رائيد هێمن سلێمان، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، گه‌نجه‌كه ناوی "مسته‌فا فه‌وزی"یه و ته‌مه‌نی 20 ساڵه، له‌گه‌ڵ گرووپێكی گه‌شتیاری چوونه‌ته ناوچه‌كه.
گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك راشیگه‌یاند، گه‌شتیاره‌كه به مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن چووه‌ته ناو ئاوه‌كه، به‌ڵام له‌ناو رووباره‌كه خنكاوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دوای رووداوه‌كه، ته‌رمی گه‌شتیاره‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه و كه‌سوكاره‌كه‌شی له رووداوه‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه.
ئ. م