كڵۆپ: له دوای دێل پیرۆ هیچ یاریزانێكی وه‌ك كۆتینیۆم نه‌بینیوه
یۆرگن كلۆپ به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری لیڤه‌رپوول به‌دووری نازانێت دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول واز له كاری راهێنه‌رایه‌تی بهێنێت، هاوكات كلۆپ ستایشی كۆتینیۆ ده‌كات و ده‌ڵێت: له‌دوای دێل پێرۆ یاریزانێكی وه‌كو ئه‌م كۆتینیۆم نه‌بینیوه.
یۆرگن كڵۆپ له زنجیره‌یه‌ك لێدوانی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: هیوادارم له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول له راهێنه‌رایه‌تی به‌رده‌وام بم، به‌ڵام نازانم له ماوه‌ی سێ تاكو چوار ساڵی دیكه چی رووده‌دات، سه‌رسام مه‌بن ئه‌گه‌ر له‌دوای لیڤه‌رپوول وازم له كاری راهێنه‌رایه‌تی هێنا.
كڵۆپ ده‌رباره‌ی كۆتینیۆ ده‌ڵێت: به‌ڵێ ده‌مانویست له لیڤه‌رپوول بمێنێته‌وه، به‌ڵام نه‌مانده‌توانی ئۆفه‌ره‌كه ره‌تبكه‌ینه‌وه و نه‌شمانده‌توانی پارێزگاری لێبكه‌ین دۆخه‌كه زۆر سه‌خت بوو.
راهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول گوتیشی: بایرن یاریزانێكی به‌ده‌ستهێنا له كۆنترۆڵكردن و جوڵانه‌وه له یاریگه زۆرباشه، كۆتینیۆ له‌گه‌ڵ ئێمه زۆربه‌ی كات دروستكه‌ری یاریی بوو ده‌یتوانی له باڵی چه‌پیش یاریی بكات، یاریزانێكه زۆر تایبه‌تمه‌ندی تێدایه، بینینی باشه و بڕیاره‌كانی نایابن وه‌كو ئالیساندرۆ دێل پێرۆ، له گۆشه‌كان شووته‌كانی مووشه‌كین، له دوای دێل پێرو یاریزانێكم نه‌بینیوه وه‌كو كۆتینیۆ بچێته قوڵایی و مه‌ترسی له‌سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر دروست بكات، بایرن پێویستی به‌یاریزانێكی وه‌كو كۆتینیۆ بوو، بۆندزلیگا یاریزانێكی زۆر ئاست به‌رزی به‌ده‌ستهێنا.