ئیسرائیل و ئێران له عێراق ئێسكی یه‌كتری ده‌شكێنن
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌ندن له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت، عێراق بووه‌ته مه‌یدانی جه‌نگێكی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌موو ئاماژه‌كان ده‌یسه‌لمێنن ئیسرائیل ئه‌وه‌ی له سووریا ده‌ستیپێكرد له‌وانه‌یه به پاڵپشتیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دژی ئێران ته‌واوی بكات.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه ده‌ڵێت: "ئه‌وه روونه ئێمه له‌ناو جه‌نگێكی راسته‌قینه‌ی شكاندنی ئێسكین له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌لایه‌ك و كۆماری ئیسلامی ئێران له‌لایه‌كی دیكه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونه هه‌ر دوو لایه‌نه‌كه‌ش عێراقیان وه‌ك مه‌یدانی جه‌نگێكی رانه‌گه‌یێنراو هه‌ڵبژاردووه".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ده‌ڵێت: "ئاماژه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه له‌وانه‌یه به پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل ئه‌وه‌ی له سووریا دژی ئێران ده‌ستیپێكرد له عێراق ته‌واوی بكات و پێگه‌ی هێزه هه‌مه‌جۆره‌كانی ئێران له عێراق بكاته ئامانج".
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌یه‌كی باشووری به‌غدا چیرۆكی جیاوازی له‌باره‌وه ده‌گوترێت، هه‌ندێك ده‌ڵێن فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی و ئیسرائیلی ته‌قاندوویه‌تییه‌وه و هه‌ندێكی دیكه‌ش پێیانوایه به‌هۆی خراپ هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانه‌وه كۆگاكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قیوه‌ته‌وه.
هه‌ر چه‌نده ئیسرائیل دانی به‌وه‌دا نه‌ناوه به‌رپرسی بۆمببارانی پێگه‌ی ئێرانییه‌كان بێت له عێراق، به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌ندیك لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌منی ئیسرائیلی كه دزه‌یان پێكراوه‌ته ناو میدیاكانه‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، ئیسرائیل بازنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و بنبڕكردنی ئێرانییه‌كان له سووریا و عێراق و لوبنان فراوانتر ده‌كات و له داهاتوویه‌كی نزیكدا بۆمببارانی ئه‌و پێگانه‌ی ئێران له عێراق ده‌كات كه به‌رامبه‌ر ئیسرائیل دانراون.
ئه‌و لایه‌نه ئه‌منیانه ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه، پێشڤه‌چوونه‌كانی سیاسه‌تی ئیسرائیل ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنی ته‌لئه‌ڤیڤ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان له سووریا. به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی داوه له سووریا، ئیسرائیل چالاكییه‌كانی له سووریا دووبه‌رامبه‌ر كردووه و تونیوویه‌تی هێرش بۆ سه‌ر میلیشیاكان ئه‌نجام بدات و پێگه و كارگه‌كانی چه‌ك و مووشه‌ك بكاته ئامانج. به‌و هۆیه‌شه‌وه ئێرانییه‌كان ته‌كتیكی خۆیان له سووریا گۆڕیوه و له به‌رامبه‌ردا كۆگای كۆكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه زیره‌كه‌كانی له عێراق دامه‌زراندووه و ده‌یه‌وێت ده‌رفه‌تێك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیباته ناو سووریا و ئه‌و ناوچانه‌ی لوبنان كه حزبوڵڵای لوبنان تێیاندا ده‌سه‌ڵاتدارن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوانه كه رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ناوی نه‌هێناون،هه‌ر چه‌نده ئێران به‌شێویه‌كی كاتی ئه‌و وێستگانه‌ی داناوه و سه‌كۆی مووشه‌كیی جوڵاو له‌سه‌ر بارهه‌ڵگر به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام زانیاریی ئه‌وه هه‌یه كه ئێران پلان بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌ی مووشه‌كی له دژی ئیسرائیل بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ داده‌ڕێژێ".
ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵین: "جگه له‌وه‌ش ئێران ده‌یه‌وێت مووشه‌كی نوێ بباته ناو سووریا و سوپای پاسدارانیش سوورن له‌سه‌ر بردنه ناوه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان. وه‌ك مووشه‌كی زولفه‌قار كه به پێشكه‌وتوو داده‌نرێت و هه‌ڵگری كڵاوه‌یه‌كی ته‌قینه‌وه‌یه و موشه‌كی فه‌تح 10 ئه‌ویش یه‌كێكی دیكه‌یه له مووشه‌كه‌كان".