هه‌سه‌ده به‌رده‌وامه له پێشڕه‌وييه‌كانى
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) توانى نيوه‌ى ناوچه‌ى هه‌جين له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ده‌ربهێنێت.
شه‌ڕ و پێكدادانى نێوان هه‌سه‌ده و داعش له رۆژهه‌ڵاتى فورات به‌رده‌وامه و به پشتيوانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، هه‌سه‌ده ده‌يه‌وێت دواين پێگه‌ى داعش له رۆژهه‌ڵاتى فورات كۆنترۆڵ بكات.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه ناوخۆييه‌كان، هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى پشتيوانى سه‌ربازى زياترى ره‌وانه‌ى ناوچه‌كه كردووه بۆ يارمه‌تيدانى هه‌سه‌ده و كۆتايهێنان به داعش له سنووره‌كه.
هه‌سه‌ده له ئێستادا كۆنترۆڵى سێيه‌كى خاكى سوورياى كردووه. زۆرينه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى نه‌وتيان تێدايه له ژێر كۆنترۆڵى هه‌سه‌ده‌دان.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياندووه، له ماوه‌ى سێ مانگى رابردووى شه‌ڕى نێوان هه‌ردوولادا 820 چه‌كدارى داعش كوژراوون و له به‌رامبه‌ريشدا 473 شه‌ڕڤانى هه‌سه‌ده گيانيان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: القدس العربي
ئ.ر