میراتگره‌كه‌ی قاعیده ده‌بێته سه‌رئێشه‌یه‌كی نوێ بۆ عێراق
K24 - هه‌ولێر:
"حراس الدين"، ساڵی رابردوو له باكووری رۆژئاوای سووریا ده‌ركه‌وتن، خۆیان به "پاسه‌وانی ئایین" ده‌زانن، له پاشماوه‌ی ئه‌و گرووپانه درووست بوون كه له‌سه‌ر رێكخراوی قاعیده ئه‌ژمار ده‌كرێن و بوونه‌ته سه‌رئێشه بۆ ئاسایشی عێراق، پاش ئه‌وه‌ی مه‌ترسیان له سووریا درووستكرد.
پسپۆڕ و شاره‌زایان له گرووپه نه‌ریتپارێز و جیهادییه‌كان پێیانوایه، ئه‌و رێكخراوه تازه‌یه میراتگری رێكخراوی قاعیده‌یه، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی له عێراقه‌وه پاشماوه‌ی ئه‌ندامه بیانییه‌كانی به‌ره‌ی نوسره و به‌ره‌ی "ته‌حریری شام" و ئه‌وانه‌ش له‌سه‌ر قاعیده ئه‌ژمار ده‌كرێن په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردن. جگه له‌وه پێكهاته‌ی دیكه‌ی سه‌ربازی جیاواز چوونه‌ته ریزی ئه‌و گرووپه تازه‌یه‌وه وه‌ك (جند الملاحم، جيش الساحل، جيش البادية، سرايا الساحل، سرية كابل و جند الشريعة)، ته‌ئكیدیش ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ر چه‌نده ئێستا ژماره‌ی ئه‌ندامانی گرووپه‌كه كه‌من، به‌ڵام مه‌ترسین له‌سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق و سووریا چونكه پشت به شێوازی شه‌ڕی چه‌ته‌گه‌ریی ده‌به‌ستن".
"حراس الدين" له مانگی شوباتی ساڵی 2018 پاش بڵاوبكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی یه‌كه‌میان به فه‌رمی دامه‌زران و ده‌ڵێن: "شكۆی موسڵمانان رزگار ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌ی یه‌كه‌میاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه ده‌یانه‌وێت غوته له رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق سه‌ربخه‌ن و به‌ڵێنیاندا هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی رژێمی سووریا".
ئه‌و رێكخراوه نوێیه له تێلیگرامی فه‌رمی خۆیانه‌وه پێناسه‌ی خۆیان كردووه و ده‌ڵێن: "رێكخراوێكی ئیسلامین و له منداڵدانی شۆڕشی سووریاوه له دایكبووین، كار بۆ دادپه‌روه‌ی له‌ناو موسڵماناندا ده‌كه‌ین".
هه‌ر چه‌نده هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به‌وه نه‌داوه كه په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده‌وه هه‌بێت، به‌ڵام چاودێران پێیانوایه (حراس ا‌لدین) پێكهاته‌یه‌كی سه‌ر به قاعیده‌یه و هیچ گومانیان له‌وه نییه. به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی "السحاب"ـی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و گووتی: "رێكخراوێكی نوێ له سووریا درووست بووه‌و ناویان له خۆیان ناوه "حراس الدين".
له سه‌روبه‌ندی دامه‌زراندنی ئه‌و رێكخراوه‌دا، پێكهاته و ده‌سته و تاقم و شانه‌كانی قاعیده به‌گشتی له سووریا، به‌تایبه‌تی له پارێزگاكانی ئیدلب و لازقیه، په‌له‌یان بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌یاننامه ده‌ربكه‌ن و په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به "حراس ا‌لدین" رابگه‌یه‌نن و زۆرینه‌شیان له‌وانه بوون كه له "ده‌سته‌ی رزگاركردنی شام" جیاببوونه‌وه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له میسر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لقێكی نوێی رێكخراوی قاعیده له سووریا درووستبووه‌و ناویان له خۆیان ناوه "حُراس الدين"، ئه‌وانه‌ی له به‌ره‌ی "فتح الشام" جیاببوونه‌وه‌و چه‌كداره بیانییه‌كان و پاشماوه‌كانی داعشی له خۆی كۆكردووه‌ته‌وه.
ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و گرووپه تازه‌یه به ستراتیژییه‌تی باوی قاعیده كار ده‌كات كه (شه‌ڕكردنه له‌گه‌ڵ دوژمنی دوور و نزیك له یه‌ك كاتدا).
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له (دار الافتاء المصرية) كراوه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یداوه كه "حراس ا‌لدین" ته‌كتیكی شه‌ڕی چه‌ته‌گه‌ریی به‌كارده‌هێنن و ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌می ژماره‌ی چه‌كداره‌كانیان گونجاوه، چونكه هێشتا ژماره‌یان له هه‌زار چه‌كدار تێپه‌ڕی نه‌كردووه".
توێژه‌كان ده‌ڵێن: "پێكهاته‌ی رێكخراوه تازه‌كه، چه‌كداری داعشیشی له خۆی گرتووه، جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تیرۆریستی كۆن كه له عێراق و ئه‌فغانستان شه‌ڕیان كردووه. چونكه ئه‌و كه‌سانه توانا و لێهاتوویه‌كی زۆریان له شه‌ڕدا هه‌یه، به‌تایبه‌تی له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگریدا، ئه‌وه‌ش له درووستكردنی هێڵی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئه‌فغانستان و سه‌ركرده باڵاكانی قاعیده‌دا رۆڵی دیاری هه‌بووه. جگه درووستكردنی تۆڕێكی هاوسۆزی و په‌یوه‌ندی تاكه كه‌سی له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م رێكخراوه‌دا".
به‌ڵام داعش كه به‌هۆی شكسته گه‌وره‌كانی له عێراق و سووریا به‌تایبه‌تی له چه‌ند مانگی رابردوودا ده‌ناڵێنێ (حراس ا‌لدین) به "كافر" ده‌زانێت و مانگی نیسانی ساڵی رابردوو رێكخراوه نوێیه‌كه‌ی به بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تالیبان تۆمه‌تبار كردبوو.
ره‌سمی عه‌جلان، تیبه‌تمه‌ند له كاروباری رێكخراوه نه‌ریتپارێز و جیهادییه‌كان ده‌ڵێت: "قاعیده زوو هاته مه‌یدانه‌كانی سووریا، له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و پێشڤه‌چوونه‌كان خۆی ده‌گونجێنێ، سووریا بۆ ئه‌وان گرنگترین مه‌یدانی جه‌نگ و "جیهاده".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هه‌ر چه‌نده ژماره‌یان كه‌مه، به‌ڵام مه‌ترسی بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی و ئاسایشی عێراق و سووریا درووست ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان پشت به شه‌ڕی چه‌ته‌گه‌ریی ده‌به‌ستن".
هه‌ره‌وه‌ها له‌باره‌ی زیادبوونی چالاكییه‌كانی "حراس الدين" له عێراق و سووریا هۆشداری داوه و ده‌ڵێت: "رێكخراوه نوێیه‌كه كار بۆ راكێشان و كۆكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی چه‌كداره بیانییه‌كان ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ش پشت به پاڵپشتی و هاوكاریی ناوه‌ندی رێكخراوی قاعیده و لقه هه‌رێمایه‌تییه‌كانی ده‌به‌ستێ و چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه له روانگه‌ی جیهادییانه‌ی قاعیده‌وه، ره‌وایه‌تی جیهادیی وه‌ربگرێت".
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری "دار الافتاء" گوتوویانه: "ناونانی رێكخراوه‌كه به "حُراس الدين" ئاماژه‌یه بۆ رێكخراوی قاعیده كه له توانایدایه رێكخراوی جۆراوجۆر درووست بكات، بێ ئه‌وه‌ی له ره‌وتی قاعیده ده‌ربچن كه خۆی وه‌ك "پرشنگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌یاران و ئومێدی ئوممه‌تی ئیسلام" له قه‌ڵه‌م ده‌دات، وه‌ك ئه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات.
سه‌رچاوه : شرق الاوسط