به ڤیدیۆ.. زاوا له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یدا له پێش چاوی ئاماده‌بووان له بووك ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، كه له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كاتێك زاوایه‌ك له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا له پێش چاوی ئاماده‌بووان زللـه‌یه‌كی به‌هێز له بووكه‌كه ده‌دات.
وه‌ك له گرته‌كه‌دا دیاره، له‌كاتی ئاڵۆگۆڕی شیرنی له نێوان بووك زاوا، دوای ئه‌وه‌ی بووكه‌كه شیرنی به ده‌ستی زاوا ده‌خوات، بووكه‌كه ویستی گاڵته له‌گه‌ڵ زاوا بكات، كاتێك شیرنی بۆ ده‌می زاوا ده‌بات، به‌ر له‌وه‌ی زاوا قه‌پاڵی لێ بگرێت، بووكه‌كه ده‌ستی ده‌كێشێته‌وه و ده‌یه‌وێت گاڵته بكات، به‌ڵام زاوا ئه‌م گاڵته‌كردنه‌ی پێخۆش نه‌بوو و له‌پێش چاوی ئاماده‌بوان زللـه‌یه‌كی به‌هێز له روخساری بووكه‌كه ده‌دات.
هه‌رچه‌نده ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاته ئاشكرا نه‌كراوه كه گرته‌كه‌ی لێ تۆماركراوه، به‌ڵام ڤیدیۆكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
H.B