دایكێك و دوو منداڵی ئێزدی له‌ده‌ست داعش رزگار كران
K24 - دهۆك:
نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی له دهۆك رایگه‌یاند، دایكێك و دوو منداڵ له ده‌ستی رێكخراوی داعش، رزگار كران.
حوسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی ئێزدییه رفێندراوه‌كان، رۆژی سێشه‌ممه 12ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 رایگه‌یاند، ئه‌و دایكه و دوو منداڵه‌كانی، چوار ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له گوندی حه‌ردانی باكووری شنگال رفێندراون و له ناو خاكی سووریا له ده‌ستی رێكخراوه‌كه ئازاد كران.
قائیدی ناسنامه‌ی ئه‌و دایكه و منداڵه‌كانی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ناوی دایكه‌كه (مه‌هدیه به‌شار حه‌سه‌ن) ته‌مه‌ن 25 ساڵانه و هه‌ردوو كچه‌كه‌یشی به ناوه‌كانی (مینه مه‌روان و ماری مه‌روان)، رزگار كراون.
قائیدی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ئه‌و دایكه و كچه‌كانی، به هه‌وڵێكی زۆری نووسینگه‌كه، له‌ناو خاكی سووریا ئازاد كراون و به‌مزووانه‌ش له هه‌رێمی كوردستان پێشوازییان لێده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی دووپاتی كرده‌وه، پرۆسه‌ی ئازادكردنی ئێزدییه‌كان به‌رده‌وامه و كاری نووسینگه‌كه‌ش به پشتیوانی راسته‌وخۆی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئ. م