ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزا بۆ سه‌ر توركیا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند, بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگریى دژه مووشكی ئێس 400 گەمارۆى ئابوورى بەسەر تورکیادا دەسەپێنن.
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی: خۆی و دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی بە گوێرەی یاساکانی ئەمریکا کاردەکەن و یاسا چ بڕیارێك بدات، ئیدارەکەیان جێبەجێی بکات.
ئه‌م گوتانه‌ی پۆ‌مپێیۆ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكیدا هاتوون و دووپاتی کردەوە، بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس - 400 گەمارۆ بەسەر تورکیا دەسەپێنن.
دوێنیش ئاژانسی بلۆمبێری بڵاویکردەوە، ئیدارەی ئەمریکا ئامادەکاری بۆ سەپاندنی گەمارۆی ئابووری بەسەر تورکیادا دەکات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، تورکیا بەردەوامە لە وەرگرتنی پارچەکانی ئێس - 400 و ئەمڕۆش هەشتەمین کاروان گەیشتە فڕۆکەخانەی سەربازی ئەنقەرە.
H.B