زیاتر له 800 مامۆستای باخچه‌كانی ساوایان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان
K24 – هه‌ولێر:
به نووسراوێكی ره‌سمی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كردووه، (827) مامۆستای وانه‌بێژی باخچه‌كانی ساوایان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به سایتی "كوردستان24" رایگه‌یاند، دوای هه‌وڵێكی زۆری وه‌زیری په‌روه‌رده، وه‌زاره‌تی دارایی به رێنمایی دارایی ژماره (2) له رۆژی پێنجشه‌ممه (23ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی وانه‌بێژی باخچه‌كانی ساوایان.
هاوكات به گوێره‌ی ئه‌و نووسراوه ره‌سمییه‌ی ده‌ست سایتی "كوردستان24" كه‌وتووه: وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریداوه به:
1- خه‌رجكردنی كرێی وانه‌بێژی بۆ مامۆستایانی میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده/ باخچه‌كانی ساوایان، هاوشێوه‌ی مامۆستایانی قۆناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی به هه‌مان بڕی هاتوو له رێنمایی ئاماژه‌پێكراوی سه‌ره‌وه.
2- ئه‌م رێنماییه له ده‌ستپێكی ساڵی خوێندنی (2019 - 2020) به‌دواوه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی "وه‌قائعی كوردستان" بڵاوده‌كرێته‌وه.
نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به واژووی "ئاوات جه‌ناب نوری" وه‌زیری دارایی و به ژماره (9/7/557) ده‌رچووه.