بە دەنگی 88 پەرلەمانتاری كوردستان پرۆژە یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌سه‌ند كرا
K24- هه‌ولێر:
بەھۆی قسەكردن لەسەر پرۆژە یاسای چاكسازی لە پەرلەمانی كوردستان، خەڵك كەمتر ئاگاداری تێپەڕاندنی یەكێك لە گرنگترین پرۆژە یاساكان بوون، ئه‌ویش پڕۆژه‌یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كانه و پڕۆژه‌كه بە دەنگی 88 په‌رله‌مانتار په‌سندكرا و بوو به یاسا.
وه‌ك یاسین خدر، ئه‌ندامی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان ئاشكرای ده‌كات، لە یاسایەكەدا سزای چۆنیەتی بەكارھێنان جیاكراوەتەوە، بە جۆرێك سزای جیاواز بۆ ھەموو ئەو كەسانە دیاریكراوە، كە مامەڵەی پێوەدەكەن یاخود بەكاری ده‌هێنن و دەیگوازنەوە.
هاوكات شڤان ئیسماعیل، پسپۆڕی كۆمەڵناسی ئاماژە بەوە دەدات، دەرچوونی یاسایەكی نوێی له‌مجۆره، كاریگەری بۆ كەمكردنەوەی بەكارھێنانی ماددەی ھۆشبەرەكان دەبێت.
ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه له‌كاتێكدایه، لە ماوەی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان، جگە لەوەی توانیویانە دەست بەسەر بڕێكی زۆر و چەندین جۆری ماددەی ھۆشبەردا بگرن، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریش به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیركردووه.
H.B