مه‌سرور بارزانی: ئامانجمان كوردستانێكی به‌هێزتر و گه‌شه‌سه‌ندووتره
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له به‌شێكی گوتاره‌كه‌یدا كه تایبه‌ت بوو به 100 رۆژی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تاوه گوتوومانه كه حكومه‌تێكمان ده‌وێت خزمه‌تی خه‌ڵك بكات نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌شێكی گوتاره‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به وه‌به‌رهێنانی بیانی ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان و رایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ڵكێك زۆر ئاره‌زوو ده‌كه‌ن بێنه هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئێمه‌ش ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ین, له هه‌مان كاتداهانی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆییش ده‌ده‌ین.
سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له 100 رۆژی كاركردنمان ده‌ستكه‌وتی باش به‌ده‌ست هاتوون، به‌ڵام هێشتا كاری زۆرمان ماوه، ئابووری و داهاتی ئێمه تا ئێستا به‌شی زۆری به‌نده به‌نه‌وته‌وه و كه‌رته‌كانی دیكه فه‌رامۆش كراون، بۆیه یه‌كێك له كار و ئه‌ركی له پێشینه‌مان هه‌مه‌جۆركردنی ئابوورى و سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستانه.
دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه نابێت چیدیكه پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات ببه‌ستێت، ئامانجمان كوردستانێكی به‌هێزتر و سه‌قامگیرتر و گه‌شه‌سه‌ندووتره، كوردستانێك كه په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگی ئاشتیانه‌ی له‌گه‌ڵ دراوسێكان هه‌بێت و جێگه‌ی متمانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت.
گوتیشی: "ئێوه شایسته‌ی حكومه‌تێكی كارا و چالاكن، كه بتوانێت خزمه‌تێكی شایسته‌تان پێشكه‌ش بكات، ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردنی ئێوه".
جه‌حتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم هی هه‌موو هاووڵاتیانه، بۆیه چاوه‌ڕوانن هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم له به‌هێزكردنی ئه‌و حكومه‌ته پاڵپشت بن، له كاره باشه‌كان هانده‌ر بن وهه‌ڵه‌كانیش ده‌ستنیشان بكه‌ن.
Our goal is to build a #StrongerKurdistan: Secure, stable, prosperous, and a reliable ally within the international community. My ambition is for us to realise that goal together. https://t.co/7iOv70b1En pic.twitter.com/Ka4BkG2KZU
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) December 7, 2019