عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یامێكی نوێ ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌مه‌ریكا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی دووپاتیكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌گرنه به‌ر.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی كردووه به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی كردووه، كه كراونه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان رێوشوێنی توندیان گرتووه‌ته به‌ر بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ڵێنیشی داوه به‌دواداچوونی ورد بكات بۆ رێگرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌ر په‌لامارێكی دیكه بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر، جه‌ختی له پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و ده‌ستتێوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی وڵات كردووه‌ته‌وه.