لە سۆران كەسێك لەسەر حەبی ھۆشبەر دەستگیر كرا
K24 - سۆران
ھێزەكانی نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران، كەسێكیان دەستگیر كرد، كە حەبی ھۆشبەری بەركارھێناوە و مامەڵەی پێوە كردووە، له چالاكییهكهشدا دهست بهسهر زیاتر لە ھەزار و 700 حەب گیراوە.
لە راگەیەندراوێكدا، بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆرانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: "دواى وەرگرتنى زانیارى و چاودێریى ورد، ھێزەكانمان توانیان کەسێکى دانیشتووى سۆران بە بڕى هەزار و 722 حەبى هۆشبەرى قەدەخە کراوەوە دەستگیر بکەن".
لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوە كراوە: "کەسى تۆمەتبار، خۆى ئالوودەى حەبى هۆشبەر بووە و دەستى هەبووە لە بڵاکردنەوە و بەکارهێنانى حەبى هۆشبەرى قەدەخە کراویشدا".
ئەوەش خراوەتەڕوو: "تۆمەتبار دواى تەواوبوونى لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنى گوتەکەى، بۆ وەرگرتنى سزاى یاسایی، رەوانەى بەردەم دادوەرى لێکۆڵینەوە کراوە".
ھ.م