باڵیۆزە نوێیەکەی ئەمەریکا لە عێراق یەکەم لێدوانی دژی ئێران بوو

ئەمەریکا باڵیۆزێکی نوێی بۆ عێراق دەستنیشان کردووە

K24 – هه‌ولێر:

کۆنگرێسی ئەمەریکا، ماسیۆ توێڵەری وەک باڵیۆزی نوێی ئەمەریکا لە بەغدا دەستنیشان کرد.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ناشناڵ، باڵیۆزی نوێی ئەمەریکا لە عێراق لە دوای وەرگرتنی رەزامەندی کۆنگرێس بۆ بوون بە باڵیۆزی عێراق رایگەیاندووە: "دەبێت لەسەر کارەکانمان بۆ پاراستنی عێراق لە دەستێوەردانە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بە هەڕەشەکانی ئێرانەوە بەردەوام بین".

دیاریکردنی ئەم باڵیۆزە لە کاتێکدایە، عێراق نزیکە ببێتە سووتەمەنی جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئێران و تا دێت گرژی و جووڵە سەربازییەکان زیاتر دەبن.

ماسیۆ توێڵەر پێشتر باڵیۆزی ئەمەریکا لە یەمەن و کوەیت بووە و چەند کارێکی راوێژکاریی و سیاسیشی لە باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا لە قاهیرە، بەغداد، ریاز، مەسقەت و لەندەن کردووە.

H.J