لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە ھەولێر كەسێك گیانی لەدەستدا

سێ كەسی دیكە برینداربوون

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگای ھەولێر - خەبات، كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.

فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- خه‌بات، كه ‌ئێستا له‌ژێر نۆژه‌نكردنه‌وه‌دایه‌ بارهه‌ڵگرێك به‌هۆی هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی هه‌ڵه‌وه‌ چووه‌ سه‌ر رێگای ئۆتۆمبێلێكی كیایه‌كی تایبه‌ت كه ‌به‌ره‌و خه‌بات ده‌چوو، ‌له‌ ئه‌نجامدا پێكدادان دروست بوو، بەو ھۆیەوە شوفێری كیایه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداو 3 كه‌سی دیكەش برینداربوون"

راشیگەیاند: "له‌كاتی لێكۆڵچنه‌وه‌ له‌ هۆكاری رووداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت بارهه‌ڵگره‌كه‌ له‌گه‌ڵ 3 بارهه‌ڵگری دیكە به‌یه‌كه‌وه‌ له ‌رێگابوونە و هه‌وڵیانداوه‌ پێكەوە بمێننه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ جۆرێك له‌ پێشكەوتنەوە له‌نێوانیان دروست بێت، بۆیه‌ یه‌كیان كه‌ دواكه‌وتبوو هه‌وڵی دابوو له ‌ئۆتۆمبێله‌كانی دیكە له‌بارهه‌ڵگره‌كان تێپه‌ڕێت به‌بێ ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه ‌رێگایه‌كه‌ كراوه‌ به یەكساید، به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش وایكردبوو رێگا دابخات له‌سه‌ر كیایه‌كه‌ كه‌ به‌ره‌و خه‌بات ده‌چوو، ‌له‌ ئه‌نجامدا رووداوی ھاتووچۆ دروستبووە".

ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ رۆژی جیھانی قوربانییەكانی ھاتووچۆیە، لە ھەرێمی كوردستانیش چەند چالاكیەك بۆ ھۆشیار كردنەوە و پێدانی رێنمایی بە شوفێر و ھاووڵاتیان ئەنجامدەدرێن.

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە ھەولێر كەسێك گیانی لەدەستدا
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە ھەولێر كەسێك گیانی لەدەستدا
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە ھەولێر كەسێك گیانی لەدەستدا
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە ھەولێر كەسێك گیانی لەدەستدا