دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دینار جارێکی دیکە بەرزدەبێتەوە

له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبووه‌ته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

خۆپیشاندانەکان لە بەغداو ناوەڕاستی عێراق و پەکخستنی زۆربەی دامەزراوە گرنگەکانی عێراق وایکردووە، بانکی ناوەندی عێراق دۆلاری پێویست نەخاتە بازاڕەوە، ئەوەش وایکردووە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی لە سەرتاسەری عیراق بەرزبێتەوە.

ئەمەش وایكردووە بازاڕەكە پێچەوانە بێتەوە بە جۆرێك ئێستا بەھای دۆلار لە بۆرسەكانی ھەرێمی كوردستان ھەرزانترە لە چاو بۆرسەكانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق.

ئه‌گه‌رچی به‌ به‌راورد به‌ چه‌ند رۆژی رابردوو، به‌های دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌مێك به‌رزتربووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ چاو بازاڕی دراو له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی دیكه‌ی عێراق كه‌مێك هه‌رزانتره‌ و ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌ 122 هه‌زار دينار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ی پێكراوه‌.

ئ. م