له چه‌ند رۆژی داهاتوودا گۆڕانكاری گه‌وره له كه‌شوهه‌وای عێراق رووده‌دات
K24- هه‌ولێر:
سادق عه‌تییه، كه به كه‌شناسی به‌ناوبانگی عێراقی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره ناسراوه، پێشبینییه‌كانی بۆ گۆڕانكارییه‌كانی 24 كاتژمێری داهاتوو له عێراق خسته‌ڕوو و گوتی: "پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌فربارین پارێزگای ئه‌نباریش بگرێته‌وه".
له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك عه‌تیه رایگه‌یاند، "ئه‌مشه‌و نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی سارد و باو بۆرانێك به هێزی جیاواز هه‌ڵده‌كاته سه‌ر ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق".
هه‌روه‌ها هۆشداریشیدا، "له كاته‌كانی ئه‌مشه‌و و به‌یانی سبه‌ی بارانێكی به‌لێزمه ناوچه‌كانی فوراتی ناوه‌ڕاست، به‌غدا، سلێمانی، باشووری دیاله و واست ده‌گرێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌ڵكردنی با جێگیره و ئاراسته‌كه‌ی له باشووری رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به به‌فربارین له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش عه‌تییه پێشبینی كرد، "له 24 كاتژمێری داهاتوودا به‌فربارین باكووری پارێزگای هه‌ولێر، رۆژهه‌ڵات و باكووری سلێمانی و رۆژهه‌ڵاتی دهۆك بگرێته‌وه".
تایبه‌ت به پله‌كانی گه‌رماش ئاشكرایكرد، "سبه‌ی چوارشه‌ممه گه‌وره‌ترین دابه‌زین له پله‌كانی گه‌رما تۆمارده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به رۆژانی دواتریش كه‌شناسه عێراقییه‌كه گوتی: "پێشبینی ده‌كرێت رۆژی هه‌ینی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فر و باران و سه‌رما و سۆڵه سه‌رانسه‌ری عێراق بگرێته‌وه، به‌گوێره‌ی پێشبینییه سه‌ره‌تاییه‌كان، شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه به‌فر له پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عێراقیش ده‌بارێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌و شه‌پۆله‌ی رۆژی هه‌ینی ده‌ستپێده‌كات، به‌فربارین پارێزگاكانی باكووری عێراق ده‌گرێته‌وه و له به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌وه له ناوچه‌كانی باكوور، رۆژئاوا، باشووری رۆژئاوا و ناوه‌ڕاستی وڵات ده‌بێته سه‌هۆڵبه‌ندان".
H.B