داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له كوژرانی سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی داعش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌رپرسیارێتی خۆی له كوژرانی سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رگات راگه‌یاند.
پێشتر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كوژرانی سه‌ربازه‌كه‌ی له پارێزگای نه‌ینه‌وا راگه‌یاندبوو، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌ك له باره‌ی چۆنیه‌تی كوژران و ناسنامه‌ی سه‌ربازه‌كه ئاشكرا نه‌كردبوو.
ئاژانسی "ئه‌عماق"ی سه‌ر به داعش، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ئاكامی پێكدادانی مه‌فره‌زه‌یه‌كی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، له ناوچه‌ی "كه‌نعوس"ی ده‌وروبه‌ری شه‌رگات (شه‌رقات)ی باشووری نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ هێزێكی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و هێزه عێراقییه‌كان، سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كه كوژراوه.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه‌ی سه‌ر به رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، سه‌ربازێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكیش برینداربووه و چه‌ند سه‌ربازێكی عێراقیش كوژراون، به‌ڵام هاوپه‌یمانان هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به برینداربوونی سه‌ربازه‌كه نه‌كردووه.
ئ. م