بەم 13 خۆراکە فشاری خوێن بەشێوەیەکی سروشتی دابەزێنە

بەبێ دەرمان و بەشێوەیەکی سروشتی تەندروستی دڵ بپارێزە

 

K24 – هه‌ولێر:

بەرزی فشاری خوێن یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان و بە تێپەڕبوونی کات زیانی زۆر بە لەش دەگەیەنێت.

ئەگەرچی چەند جۆرێک دەرمان بۆ کەمکردنەوەی فشاری خوێن هەیە، بەڵام دەشکرێت بەبێ دەرمان و بە چەند جۆرێک خواردن بە شێوەیەکی سروشتی بەرزی فشاری خوێن کەمبکرێتەوە.

گەڵا سەوزەکان

چەند جۆرێکی گیا و سەوزەواتی وەک سیپناغ، چەوەنەر، ئەروگولا Arugula و گەڵای شێلم، دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم و مەگنیوسیۆم کە دەبنەهۆی کەمبوونەوەی فشاری خوێن.

کەدو

کەدو و Pumpkin، پەتاتەی شیرین و یام دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم و سوودیان بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن هەیە.

ترێ و توو

تووەکان، شلیک و ترێ ڤیتامین سی و پۆلیفێنۆلسیان تێدایە کە دژی هەوکردنی دەمارەکان دەجەنگن. ئەگەر رۆژانە دووجار بۆ ماوەی هەشت هەفتە بخورێن، فشاری خوێن دادەبەزێنن.

پاقلەمەنییەکان و نیسک

فاسۆلیا و نیسک و هەندێک لە پاقلەمەنییەکان دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم. ئەگەر رۆژانە 731 گرام لە نیسکی کوڵاو بخۆیت، سوودی بۆ تەندروستی دڵت دەبێت.

شەربەتی چەوەندەر

شەربەتی چەوەندەر لەگەڵ ئەوەی بە پۆتاسیۆم و مەگنیوسیۆم دەوڵەمەندە، نیتراتیش لەخۆ دەگرێت، کە سوودی بۆ دەمارەکان و کەمکردنەوەی فشاری خوێن دەبێت.

سالەمون

ماسی سالەمون دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3 و سوودی زۆری بۆ دڵ هەیە. جیا لەوەش، سالەمون دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و پرۆتین.

زەیتی زەیتوون

یەکێکە لە باشترین خواردنەکان کە دەبێت رۆژانە بیخۆیت. ئەگەر زەیتەکە سرووشی بێت، بە رێژەی 7% فشاری خوێن دادەبەزێنێت.

فستق

رۆژانە خواردنی فستق بە رێژەی 4.8% فشاری خوێن دادەبەزێنێت.

کەتان

جۆرەکانی کەتان دەوڵەمەندن بە فایبەر و سوودی بۆ فشاری خوێن دەبێت.

شەربەتی هەنار

رۆژانە خواردنەوەی 170 میلیلتر شەربەتی هەنار فشاری خوێن دادەبەزێنێت.

سیر

ئەگەر سیر بە کاڵی بخورێت باشترە لەوەی بیکوڵێنی. هاوڕێیەکی باشی دڵ و دەمارە.

شۆکۆلاتەی رەش

شۆکۆلاتەی رەش دەوڵەمەندە بە پۆلیفێنۆلس کە بە رێژەی 2%، فشاری خوێن دادەبەزێنێت.

چای گوڵە هێرۆ

چای گوڵە هێرۆ جووڵەی خوێن باشتر دەکات و نەخۆشییە دەمارەکانیش کەم دەکاتەوە. مرۆڤ لە کۆنەوە ئەم گوڵەی وەک چارەسەری پزیشکیی بەکار هێناوە.

Circulation

American Journal of Hypertension

naturalnews