ھەسەدە: پێویستە كورد نەكرێتە قوربانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی ئەمەریكا و توركیا

ھەسەدە: ئەركی ئەخلاقی ئەمریكایە كورد بپارێزێت
kurdistan24.net

K24 - قامشلۆ

ھەسەدە جەختدەكاتەوە، نابێت خەڵكی رۆژئاوای كوردستان ببێتە قوربانی رێككەوتنە ئابوورییەكانی نێوان ئەمەریكا و توركیا.

مستەفا بالی، بەررپسی ناوەندی راگەیاندنی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) بە كوردستان24 رایگەیاند: "ئاگاداری ناوەڕۆكی ترەمپ و ئەردۆغان نین، بەڵام وەك ئەركێكی ئەخلاقی، پێویستە ئەمەریكا گەرەنتی پاراستنی كورد بدات لە رۆژئاوای كوردستان و نەیانكاتە قوربانی رێككەوتنە ئابوورییەكان".

ئاماژەی بەوەش كرد، بەگوێرەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمەریكا، بەڵێی پاراستنیان پێدراوە.