تره‌مپ به‌كارهێنانی مۆبایله‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و راپۆرته رۆژنامه‌وانیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی له‌سه‌ر نهێنی په‌یوه‌ندییه‌كانی، به‌ڵام هێشتا مۆبایل به‌كارده‌هێنێ.
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی تره‌مپ له تویته‌ره‌وه نووسی، كه‌ناڵی سی ئێن ئێن هه‌واڵی ناڕاست بڵاوده‌كاته‌وه، كاتێك ده‌ڵێت تره‌مپ مۆبایلی تایبه‌تی خۆی بۆ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان به‌كارده‌هێنێ، له كاتێكدا چه‌ندین جار له رووی ئه‌منییه‌وه هۆشداریی دراوه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌و زانیارییانه به‌ته‌واوه‌تی ناڕاستن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی: "ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه مۆبایلی تایبه‌تی خۆم به‌كارناهێنم، جگه له‌و ته‌له‌فۆنانه نه‌بێت كه متمانه‌پێكراون و حكوومه‌ت خستوویه‌تییه به‌رده‌ستم، داوا له سی ئێن ئێنیش ده‌كه‌م له‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی پاشگه‌زببێته‌وه".
كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی پێشتر ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و كارمه‌ندی هه‌واڵگریی رایگه‌یاندبوو، هێشتا دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌و مۆبایله به‌كارده‌هێنێ كه ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش وه‌ربگرێت به‌كاریهێناوه.
كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه تره‌مپ له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌می رابردوودا سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه ئه‌منییه‌كان، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به مۆبایبه‌كه‌ی خۆی ئه‌نجامداوه و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه له‌لایه‌نی ده‌ره‌كییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی بخرێته ژێر چاودێری و گوێی لێبگیرێت.