بەهۆی زۆری یاریی کردن هەرزەکارێک گیان لەدەست دەدات
K24 – ههولێر:
هەرزەکارێکی تەمەن 17 ساڵ، بەهۆی زۆر مانەوە بە دیار یارییە ئەلیکترۆنییەکان دووچاری جەڵتەی دڵ دەبێت.
پیاوات هاریکۆن، خەڵکی تایلەندە و تەواو ئالوودەی یارییە ئەلیکترۆنییەکان بووە.
ئەم هەرزەکارە نەدەچووە دەوامی قوتابخانەکەی و شەوان تا بەیانی خۆی بە یاری کۆمپیوتەرەکەی سەرقاڵ دەکرد.
دایک و باوکی خواردنیان بۆ دەبردە ژوورە و زۆر رێکاریان گرتبووەبەر تاوەکو ئەو ئالوودەبوونەوەی نەمێنێت، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ بە مردوویی لەسەر کورسییەکەی بینرا و جەڵتەی دڵ ژیانی لێ سەندەوە.
پزیشکان هۆکاری مردنی ئەو هەرزەکارە بۆ زۆر مانەوە بە دیار یارییە ئەلیکترۆنییەکانی دەگەڕێننەوە.
دایک و باوکی ئەم هەرزەکارە داوا دەکەن، دایک و باوکان رێگری لە منداڵەکانیان بکەن و نەهێڵن ببنە ئالوودەی ئەو جۆرە یارییانە.
Daily Mail