یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ توركیا: كرده‌وه‌كان ده‌بنه روودانی كاره‌ساتێكی دیكه‌ی مرۆیی
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد توسك، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا داوا له توركیا ده‌كات، له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌وروپا تێبگات له‌وه‌ی هێرشه‌كانی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا نه‌بێته كاره‌ساتی مرۆیی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ش له ناردنی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران ره‌تده‌كاته‌وه.
توسك ئه‌مڕۆ هه‌ینی له قوبڕسه‌وه، گوتی: "پێویسته له‌سه‌ر توركیا له نیگه‌رانییه‌كانی ئێمه تێبگات و كاره‌كانی نه‌بنه هۆی كاره‌ساتێكی دیكه‌ی مرۆیی".
گوتیشی: "قه‌بووڵ ناكه‌ین په‌نابه‌ران وه‌كو چه‌كێك له دژمان به‌كاربهێنرێت و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغانیش له‌و باره‌یه‌وه له شوێنی خۆیدا نه‌بوون".
هاوكات جۆزیپی كۆنتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، ئه‌وروپا له‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییانه به سووریاوه هه‌یه، ملكه‌چی توركیا نابێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا هێرشه‌كانمان به داگیركاری وه‌سف بكات، ده‌رگا به‌سه‌ر شه‌پۆلی په‌نابه‌راندا بۆ ئه‌وروپا ده‌كه‌نه‌وه.
ئ. م