فه‌یسبووك له چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌ترین سزای داراییدایه
K24 - هه‌ولێر:
لێژنه‌ی بازرگانی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر سزادانی فه‌یسبووك به بڕی 5 ملیار دۆلار ده‌ربڕی، به‌هۆی "خراپ ئیداره‌دانی زانیاری كه‌سی به‌كارهێنه‌ران".
به گوێره‌ی راپۆرتی لێژنه‌كه، كارگێڕی فه‌یسبووك، پێشێلكاری له رێككه‌وتنێكی تایبه‌ت به چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی داتای به‌كارهێنه‌ران كردووه، كه له ساڵی 2011 له نێوان هه‌ردوولا مۆركراوه.
ئه‌و سزا داراییه‌ش به زۆرترین بڕ داده‌نرێت كه له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆژیادا بسه‌پێنرێت، كه ده‌یان هێنده‌ی سزاكه‌ی سه‌ر كۆمپانیای گووگڵه له ساڵی 2012، كه ته‌نها 22 ملیۆن دۆلار بوو.
بڕیاری سزادانی كۆمپانیاكه له‌لایه‌ن لێژنه‌كه، پێویستی به په‌سه‌ندكردنی كۆتاییه له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی داهاتوو، كه وه‌زاره‌تی داد په‌سه‌ندی ده‌كات، زۆر به ده‌گمه‌نیش بڕیاره‌كانی ئه‌و لێژنه‌یه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه.
هه‌رچه‌نده كۆمپانیاكه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی گشتگیرتر بۆ پارێزگاریكردن له زانیاری به‌كارهێنه‌ران، به‌ڵام له‌كاتی پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌و باره‌یه‌وه، لێژنه‌كه ناتوانێت ئه‌و بڕه پاره زۆره وه‌ك سزا به‌سه‌ر كۆمپانیاكه‌دا بسه‌پێنێت.
سه‌رچاوه: نیویۆرك تایمز
ئ. م