نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن كه‌س له‌ عێراق پێویستیان به‌ هاوكارییه‌

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: بۆ هاوكارییكردنیان 21 ملیار و 900 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی پێویسته‌

K24 - هه‌ولێر:

نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، نزیکەی 7 ملیۆن کەس لە عێراق پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.

نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە عێراق 6 ملیۆن و 700 هەزار کەس پێویستیان بەوه‌یه‌ هاوکاری مرۆیی بكرێن.

لە راپۆرتەکەدا نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکردووە، کۆی ئەو کەسانەی لەسەرتاسەری جیهان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە بە 132 ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت، کە بڕی هاوکاریکردنیان دەگاتە 21 ملیار و 900 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

 ئاماژەی بەوەشداوە، زۆرترین رێژەی ئەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکارییە لە وڵاتانی یەمەن، سووریا، کۆنگۆی دیموکراتی، نەیجیریا و چەند وڵاتێکی ئەفریقیاین.