قەڵادزێ: ئافره‌تێك به‌ خنكاوی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌

ته‌مه‌نی 45 ساڵه‌ و دایكی 4 منداڵه‌

K24- قه‌ڵادزێ:

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاوی کردەوە لەگەڕەکی ڕاپەڕینی قەڵادزێ ئافرەتێکی تەمەن ٤٥ ساڵ کە دایکی 4 منداڵە کۆتایی بە ژیانی هێنا.

لە بڵاوکراوەیەکدا پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژە بە کات و شێوازی ڕووداوەکە دەکات و دەڵێت: کاتژمێر 8:25 خولەکی ئەمشەو، چوار شەممە تەرمی ژنێك بەناوی  ( ز . ع . ح) تەمەن ٤٥ ساڵ کە پیشەی ژنی ماڵەوه‌یه‌ و دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەڵادزێیه‌، بە مردوویی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

پۆلیس دەڵێت: لە توێکاری پزیشکی بۆ لاشەکەی دەرکەوتووە ئافره‌ته‌كه‌ به‌ په‌ت خنکاوە.

پۆلیس وتەی لە کەس و کاری ئەو ژنە وەرگرتووە، بە وتەی هاوسەرەکەی، باری دەرونی ناجێگیر بووە.

ئافرەتەکە دایکی 4 منداڵە و پاش توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاره‌كه‌ی کرایەوه‌ و دۆسیه‌ی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

H.B