په‌رله‌مانی عێراق رێگای كڕینی (ئێس-400)ـی رووسی بۆ حكوومه‌ت خۆشده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی عێراقی له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرایكرد، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كار بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی رێوشوێنی پێویست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراقی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئێس-400ـی رووسی بكڕێت.
عه‌لی ئه‌لبعێجی، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له لێدوانێكی رۆژنامه‌زانیدا گووتی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خاوه‌ندارێتی له عێراق ناكات، حكوومه‌تی عێراق ته‌واوی ئازادی هه‌یه ئه‌و وڵاته‌ی ده‌یه‌وێت چه‌كی لێبكرێت دیاریی بكات و هێزه به‌رگرییه‌كانی به سیستمی به‌رگریی پێشكه‌وتوو پڕچه‌ك بكات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "رێگه به هیچ فشارێكی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر عێراق ناده‌ین، له وه‌رزی داهاتووی یاسادانانیش كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین پرۆژه یاسایه‌ك بخه‌ینه روو بۆ ئه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق بكرێنه ده‌ره‌وه، جگه له‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای گونجاو و پێویست بۆ حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ده‌ڕه‌خسێنین تا هێزه چه‌كداره‌كان پڕچه‌ك بكه‌ن و له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی ده‌ره‌كی وڵات بپارێزن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "ئه‌و رێوشوێنانه‌ی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی به‌رگریی پێویستیانه تا بتوانن سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی رووسی ئێس-400 بكڕن ده‌یڕه‌خسێنین و رێگه له هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرین كه ده‌یه‌وێت له‌مپه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ رووسیا درووست بكات".