جه‌یمس جێفری: توركیا ده‌ترسێت یه‌په‌گه باكووری سووریا بكاته قه‌ندیلی دووه‌م
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له مه‌ڕ ره‌وشی باكووری سووریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات ئاشكرایكرد، توركیا ترسی هه‌یه باكووری سووریا ببێته قه‌ندیلی دووه‌م.
جه‌یمس جێفری، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له میانه‌ی دانیشتنێكی تایبه‌تی كۆنگرێس له‌باره‌ی ستراتیژیه‌تی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، ئاشكرای كرد ئه‌وان وه‌كو ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ترسی توركیا له سه‌ر سنووری سووریا و پرسی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له باكوری سووریا.
هه‌روه‌ها جێفری گوتیشی: توركیا ترسێكی ره‌وای هه‌یه و پێی وایه یه‌په‌گه، باكوری سووریا ده‌كاته قه‌ندیلی دووه‌م.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، جێفری رایگه‌یاند، وه‌كو ئیداره‌ی تره‌مپ سووریا به‌جێناهێڵن، به‌ڵكو تاكتیكی سه‌ربازییان له‌و وڵاته ده‌گۆڕن.
ئاشكراشی كرد، ئێران له‌رێگای هه‌زاران چه‌كداری میلیشیاكانه‌وه ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی سووریا بكات و رووسیاش چاوپۆشی له‌و كارانه‌ی ئێران له سووریا ده‌كات.