خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان داوای ھاوكاری زیاتر دەكەن
K24 - سۆران
كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێویست ره‌چاوی بارودۆخیان نه‌كراوه، به‌تایبه‌ت له ده‌زگا میرییه‌كان و شوێنه‌گشتیه‌كان، ته‌نانه‌ت له بواری هاتووچۆ تا رادەیەك ره‌چاوی بارودۆخیان كراوه، به‌ڵام ئه‌و مافه‌ی بۆیان دیاریكراوه له‌لایه‌ن كه‌سانی ئاسایی پیشێل ده‌كرێت.
خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان پێیانوایە، وه‌ك پێویست ره‌چاوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان نه‌كراوه و له‌زۆربه‌ی بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی جیا نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووەته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كاری رۆژانه‌ی ئه‌و مرۆڤانه.
بەگوێرەی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی سۆران بۆ چاودێری كه‌مئه‌ندامان، ته‌نیا لە سنووری قه‌زاكانی سۆران، چۆمان، رواندز و مێرگه‌سۆر زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س خاوه‌ن پیداویستی تایبه‌تن. له هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ند هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ی ره‌چاوكردن و پێدانی تایبه‌تمه‌ندی به‌و كه‌سانه نراوه، به‌ڵام لە ئاست خواستی ئەوان نییە.