وەزیری پەروەردە لەسەر راپۆرتێكی كوردستان24 بە دواداچوون دەكات
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی كوردستان24 لە راپۆرتێكدا ئەوەی خستەڕوو كە مامۆستایەك لە قەزای شارەزوور بە شێوازێكی جیاواز وانە بە قوتابیان دەڵێتەوە، وەزیری پەروەردە لە بەدواداچوونێكدا پەیوەندی بەو مامۆستایە دەكات و سوپاسی كوردستان24یش دەكات.
كوردستان24 لە راپۆرتێكدا ئەوەی خستەڕوو، مامۆستایەك لە قەزای شارەزوور بەشێوازی جیاواز وانە بە قوتابییه‌كانی قۆناغی یەکه‌می بنەڕەتی دەڵیتەوە، بۆ هەر وانەو هەرپیتێ ئامادەکاری دەکات و كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌ل و خواردن له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته پۆل بۆ ئەوەی بتوانی چێژ بەوانەکە ببەخشێ و به‌باشی پەیامەکەی بگەیەنێ به قوتابییه‌كانی.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "زۆر سوپاس بۆ راپۆڕتەكەتان، بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ مامۆستا ئەحمەد كرد، سوپاس و پێزانینم پێڕاگەیاند".
وەزیری پەروەردە راشیگەیاند: "سوپاس بۆ مامۆستایانی كوردستان كە رۆڵێكی گرنگ دەبینن لە پەروەردەكردن و فێربوونی رۆڵەكانمان".
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، یەكێكە لە مامۆستاكانی سنووری قەزای شارەزوور بە شێوازێكی جیاواز وانە بە قوتابیانی دەڵێتەوە و پۆله‌كه‌ی وه‌ك نانه‌واخانه‌یه‌كی بچووك لێكردووه، له لایه‌ك مێزی نانی بازاڕ و له سوچێكیش ساج و ئاگردان و نانی كوردی و كه‌لانه ده‌بینرێن، بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌كان به جوانی و ئاسانی له هزری قوتابییه‌كانی بچه‌سپێن. قوتابییه‌كان هه‌نگاو به هه‌نگاو، باشتر و وردتر فێری وانەکە دەبن و چێژ لەم شێوازه‌ی وانە وتنەوەیە وەردەگرن، لەگەڵ فێربوونی وانه‌كان، رێنماییشیان ده‌كات، چۆن خواردنی تەندروست بخۆن، بۆ ئه‌مه‌ش لەگەڵ خۆی دا هەنگوین و گوێزو توی بۆهێناون.