پەرلەمانتارێك بودجەی 15 ساڵی رابردووی عێراق ئاشکرا دەکات

لەگەڵ ئەوەی بڕەکەی خەیاڵییە کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک نەبووە

K24 – هه‌ولێر:

پەرلەمانتارێكی ھاوپەیامنێتی سائیروون رایگەیاند، كۆی پڕۆژە بودجەی عێراق لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە ھەزار و 500 ترلیۆن دینار.

سەباح ئەلساعدی، پەرلەمان لە ھاوپەیمانێتی سائیروون رایگەیاند، داوا لە ئەنجومەنی باڵای بەرگری گەندەڵی دەكەن كە بەدواداچوونێك لە پڕۆژەكانی بوودجە لە ماوەی 15 ساڵدا بكەن چونكە لەو ماوەیەدا گەیشتووەتە زیاتر لە ھەزار و 500 ترلیۆن دینار و ھیچ كاریگەرییەكی ئەرێنی لەسەر ژیانی عێراقییەكان نەبووە.

ئەلساعدی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشداوە، پڕۆژە بودجەی 2005 زیاتر لە 35 ترلیۆن دینار بووە و ساڵ لە دوای ساڵ ئەو ژمارەیە زیاتر بووە تا ئەوەی لە ساڵی 2019 گەیشتووەتە زیاتر لە 133 ترلیۆن دینار.

جەختی لەوەشكردەوە ھەر كەسێك ئەو ژمارە ترسناكانە ببینێت، وا تێدەگات كە ھەموو جۆرە خزمەتگوزارییەك بۆ دانیشتووانەكەی تەرخانكراوە، بەڵام بە پێچەوانەوە عێراقییەكان ھیچ سوودێكیان لەو پارە خەیاڵییە نەبینیوە.

المستقلە

H.J