جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: هەموو کورد لەگەڵ یەکڕیزی و یەك هەڵوێستییە

جەعفەر شێخ مستەفا دواى بوونى به‌ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکڕیزی نێوان لایەنە کوردستانییەکان و بەشداریکردنیان بە یەك لیستی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەبێتە هۆکارێك بۆ سەرکەوتنی کورد لەو ناوچانە.

جەعفەر شێخ مستەفا, گوتیشی: "یەکڕیزی کاریگەريی لەسەر رێژەی بەشداری هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکان دەبێت، چونکە هەموو کورد لەگەڵ یەکڕیزی و یەك هەڵوێستییە".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان لەگەڵ ئەوەن کورد بە لیستێکی هاوبەش بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکات.

ئ. م