سوپای عێراق په‌نا بۆ تانك و زرێپۆشه‌كانی سه‌رده‌می سه‌دام ده‌باته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فیرقه‌ی 9ـی سوپای عێراق، ئاستی خۆی بۆ جه‌نگ به‌رز ده‌كاته‌وه و په‌نا بۆ تانك و زرێپۆشه كۆنه‌كانی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن ده‌باته‌وه.
فیرقه‌ی زرێپۆشی عیراق ئێستا خاوه‌نی تانكی (تی 90 ئێسی رووسی و ئێم 1 ئێم ئه‌مبرامزی ئه‌مه‌ریكییه)، هه‌روه‌ها ئه‌و تانك و زرێپۆشانه‌ی له سه‌رده‌می یه‌كێتیی سۆڤییه‌تی جاران دروستكراون.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (رووسیسكایا گازێتا)ـی رووسی، ئه‌ندامانی فیرقه‌ی9ـی سوپای عێراقی سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و تانك و زرێپۆشه كۆنانه‌ی سه‌رده‌می رژێمی رووخاوی به‌عسن، بۆ ئه‌وه‌ی بیانخه‌نه‌وه خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه.
رۆژنامه رووسییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه "سه‌دان تانك و زرێپۆشی كۆن له ته‌نیشت باره‌گای فیرقه‌ی 9 دانراون، كه له رووسیا و چین و فه‌ڕه‌نسا دروستكراون و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كیان چاك بكه‌نه‌وه و بیخه‌نه‌وه خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه".