ڤیدیۆ.. به‌ تانكه‌وه‌ هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر جه‌ماوه‌ر

هه‌ڵه‌ی سه‌ربازێك خه‌ریك بوو كاره‌ساتی لێ بكه‌وێته‌وه‌
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی نمایشێكی سه‌ربازی سوپای هیندستان، تانكێك به‌ هه‌ڵه‌ روو له‌ جه‌ماوه‌ری بینه‌ری نمایشه‌كه‌ ده‌كات و به‌ره‌و روویان ده‌چێت و سه‌ره‌نجام به‌ربه‌ستی به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌كه‌ ده‌بێته‌ رێگر له‌ به‌رده‌م روودانی كاره‌ساتێكی راسته‌قینه‌.

تانكه‌كه‌ له‌ جۆری (تی 72)ی رووسییه‌ و به‌ هۆی هه‌ڵه‌ی سه‌ربازێكه‌وه‌ ئاراسته‌ی گۆڕاوه‌ به‌ره‌و جه‌ماوه‌ر.