پۆلیس له نزیكه‌وه ته‌قه له خۆپیشانده‌رێك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
گرژی و خۆپیشاندانه‌كان له هۆنگ كۆنگ به‌رده‌وامن و پۆلیس راسته‌وخۆ و له نزیكه‌وه ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌كات. له ڤیدیۆیه‌كدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/11/2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس ده‌بینرێت له مه‌یدانێكی هۆنگ كۆنگ له نزیكه‌وه گوللـه‌یه‌ك به خۆپیشانده‌رێكه‌وه ده‌نێت و دواتر ته‌قه له یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆكه، له گه‌ڕه‌كی (سای وان هو) له هۆنگ كۆنگ، دوو كه‌س له خۆپیشانده‌ران له خۆپیشاندانێكدا كه به‌یانی زوو به‌ڕێوه‌چوو و ده‌یانویست هاتووچۆ له شه‌قامێكدا رابگرن، رووبه‌ڕووی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس ده‌بنه‌وه، هه‌ر چه‌نده هۆكاری ئه‌و گرژی و په‌لاماردانه روون نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیس به خێرایی ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌رده‌ھێنێت و رووی ده‌كاته سه‌ر سینگی یه‌كێك له خۆپیشانده‌ره‌كان، كاتێك خۆپیشانده‌رێكی دیكه لێی نزیك ده‌بێته‌وه، راسته‌وخۆ ته‌قه‌ی لێ ده‌كات.
خۆپیشانده‌ره‌كه به‌خێرایی ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی و پاشان ئه‌فسه‌ره‌كه دوو گوللـه‌ی دیكه‌ش ده‌ته‌قێنێ، له‌وكاته‌شدا خۆپیشانده‌ره‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی. به‌ڵام ئه‌وه روون نییه ئایا خۆپیشانده‌ره‌كه‌ی دیكه گوللـه‌ی به‌ركه‌وتووه یان نا؟.
هه‌ر پاش ئه‌وه دوو خۆپیشانده‌ره‌كه قۆڵبه‌ست ده‌كرێن و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی تۆڕی CNBC، خۆپیشانده‌ره‌كان گه‌یێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه و هه‌ر دووكیان له ژیاندا ماون.
ناڕه‌زاییه‌كان به‌هۆ پرۆژه یاسایه‌ك سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی ئه‌و پرۆژه یاسایه ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆنگ كۆنگ، ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌ده‌نه‌وه ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی چین. هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران داوای چاكسازیی و كرانه‌وه‌ی دیموكراسیی ده‌كه‌ن.