پێنج كەس لە گەرمیان بەدراوی ساختەوە دەستگیر کران

"دەیانەوێت پارەكە لە بازاڕ ساغ بكەنەوە"

K24 - گەرمیان

لە سنووری قەزای كەلار، بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە دراوی ساختە دەستگیر كران.

موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: "ئەمڕۆ 2020\1\29 دوای وەرگرتنی زانیاری ورد و چاودێری کردنیان لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان پێنج تۆمەتبار لەکاتی مامەڵە کردن بە مەبلەغێک دراوی ساختەی عێراقی و دراوی ئەمەریکیێیەوە دەستگیربکەن".

ئاشكراشی كرد: "چوار لە تۆمەتبارەکان ئەندامی یەک خێزانن و دەیانویست لەنێو بازاڕی ناحیەی رزگاری پارەکە ساغ بکەنەوە".

ئاماژەی بەوەشدا: "لەئێستادا بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 281 بەند کراون. لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".

ھ.م