"مه‌ترسیی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان چوار ده‌وڵه‌ت له ئارادایه"
K24 - هه‌ولێر:
له راپۆرتی (میونشن بۆ ئاسایش 2019) ئه‌وه‌ی تێدا ئاشكرا كراوه، له‌نێوان ساڵانی 2013 تا 2017 هاورده‌كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوو به‌رابه‌ر زیادی كردووه له چاو پێنج ساڵی پێشتردا و هۆشداریی له‌باره‌ی دروستبوونی جه‌نگ له‌نێوان چوار ده‌وڵه‌ت ده‌دات.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و راپۆرته پێش به‌ستنی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشنه كه بڕیاره له رۆژانی 15 تا 17/2/2019 به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت و وه‌زیرانی به‌رگریی 80 وڵاتی جیهان له شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه بچێت.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه كه 53% هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و 11% له‌لایه‌ن فه‌ره‌نسا و 10% له‌لایه‌ن بریتانیا و 2% له‌لایه‌ن توركیاوه.
راپۆرته‌كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر نه‌بوونی رۆڵی یه‌كێتی ئه‌وروپا له داهاتووی سووریا، پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی پاشه‌كشه‌ی بۆ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد له سووریا و ئاماژه به‌وه‌كراوه رۆڵی گه‌وره پاش بۆ رووسیا و ئێران و توركیا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه له‌باره‌ی درووستبوونی شه‌ڕ و روبه‌ڕوبوونه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌نێوان (ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل، سعوودیه له‌گه‌ڵ ئێران) هۆشداریی ده‌دات و پێیوایه له یه‌مه‌ن یان كه‌نداو یان عێراقه‌وه هه‌ڵده‌گیرسێ.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "ئه‌گه‌ر هاتوو سیستمی ئێستای جیهانی ناسه‌قامگیریی تێكه‌وت، وڵاته گرنگه‌كانی وه‌ك فه‌ره‌نسا، بریتانیا و ئه‌ڵمانیا ده‌توانن رۆڵی گرنگیان له پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كانیاندا هه‌بێت.