مەحموود سەنگاوی: تەعریبێکی خراپتر لە سەردەمی رژێمی بەعس دەستی پێ کردووە
K24 - گه‌رمیان:
مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، تەعریبێکی خراپتر لە سەردەمی رژێمی بەعس، لە سنووری شارۆچکەی خانەقین دەستی پێ کردووە.
مەحموود سەنگاوی گوتیشی: "لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەره‌وه بارودۆخی ئەو ناوچانە زۆر خراپ بووه، هەروەها حەشدی شەعبی دەغڵودانی خێزانە کوردەکان دەسووتێنن".
ئاماژەی بەوەش دا، هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی له‌و ناوچه كوردستانییانه خەریکی تاڵانن.
سه‌باره‌ت به سووتانی ده‌غڵودانیش، كه هه‌ندێك وای بۆ ده‌چن داعش بێت، مه‌حموود سه‌نگاوی رایگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، چونكه ته‌نها ده‌غڵودانی كورده‌كان ده‌سووتێنرێت، ئه‌گه‌ر هی هه‌موو خه‌ڵك سووتابا، ئه‌وكات رێی ده‌چێت بگوترێت داعشه.