بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌ن سه‌رووی 18 ساڵین.. گرته‌ی تارماییه‌كان
K24- هه‌ولێر:
زانایانی یۆفۆلۆجیا "زانستی ته‌نه ته‌ماوییه‌كان" توانییان له‌ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێته‌وه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بدۆزنه‌وه، كه له دیمه‌نه‌كانیدا تارمایی راسته‌قینه‌ی كچێكی مردوو و چه‌ند شتێكی دیكه‌ی نامۆ ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه كه له رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار بڵاوكراوه‌ته‌وه و له دیمه‌نه‌كاندا تارمایی كچه‌كه له پشت دره‌ختێكی گۆڕستانی مارتا چابل له ویلایه‌تی تكساسی ئه‌مه‌ریكی ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌ره‌تا گرته ڤیدۆییه‌كه وه‌ك گرته‌یه‌كی ئاسایی دێته به‌رچاو، به‌ڵام له‌كاتی ووردبوونه‌وه له ئینسێرته‌كانی ناو گرته‌كه، تارماییه‌ك به‌ڕوونی له پشت درختێكی ناوه‌ڕاستی گۆڕستانه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و روخسارێكی ره‌نگ خۆڵه‌مێشی كچێكی بچووك زۆر به‌ڕوونی دیاره.
كاتێك گرته‌كه زووم ده‌كرێت له پشته‌وه‌ی تارمایی ئه‌و كچه ته‌نێكی دیكه‌ی ره‌شپۆشی گه‌وره ده‌رده‌كه‌وێت، كه له وه‌سفی تارماییه‌كانی مردن یانیش جه‌لادێك ده‌چێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه، پێشتریش چه‌ندین جار خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، "ئه‌و گۆڕستانه به چیرۆكی نامۆ به‌ناوبانگه و ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی گۆڕی كه‌سه نزیكه‌كانیان له‌و گۆڕستانه ده‌كه‌ن، چیرۆكی شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌گێڕنه‌وه و زۆربه‌یان باس له بینینی تارماییه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ست به بوونی هێزێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری سروشت له‌و گۆڕستانه ده‌كه‌ن".
H.B