10 هاووڵاتی بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا شەهید بوون
K24 – ههولێر:
روانگەی سووری بۆ مەفەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا، 10 هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.
روانگەی سووریا ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا لە سەرێ کانی و گرێ سپی، 7 هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی چوار ڕۆژی جەنگی لەو ناوچەیە شەهیدبوون بۆ 28 کەس بەرزبووەوە.
ئاشکراشیکردووە، هەر بەهۆی بۆردومانەکان، سێ کەس لە قامیشلۆ گیانیان لەدەستداوە.
AFP
H.J