ساتی هێرشە چەکدارییەکەی سەر باڕەکەی ئەمەریکا بڵاوکرایەوە

هێرشەکە بووە هۆی کوژرانی 12 کەس

K24- هه‌ولێر:

دوێنی پێنجشەممە، دەیڤد لۆنگ، ئەندامێکی پێشووی هێزی دەریاوانی ئەمەریکا، هێرشیکردە سەر باڕێکی سەماکردن لە ویلایەتی کالیفۆرنیا و 12 کەسی کوشت.

یەکێک لە ئامادەبوانی باڕەکە لە کاتی ئەنجامدانی هێرشەکە، بە مۆبایلەکەی ساتی هێرشەکەی تۆمارکردووە و بڵاویکردۆتەوە.

لە گرتە ڤیدیۆکە، دەنگی تەقەیەکی زۆر و هاواری چەند کەسێک دەبیسترێت.

H.J