له ئیتاڵیا قاچاغچییه‌كی كورد ده‌ستگیر كرا
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی ئیتاڵیا، رایگه‌یاند، ئه‌ندامانی تۆڕێكی قاچاغچییان ده‌ستگیركردووه، كه ده‌یان په‌نابه‌ریان له یۆنانه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ باشووری ئیتاڵیا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی ئیتاڵیا، یه‌كێك له‌و تۆڕانه‌ی ده‌ستگیركراون، كوردێكی سووریا سه‌رۆكایه‌تی كردووه و یه‌كێكیشیان هاووڵاتییه‌كی ئیتاڵیایه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، په‌نابه‌ره‌كان له وڵاتانی خۆیانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته توركیا و له‌وێوه په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ یۆنان و پاشان گرووپه قاچاغچییه‌كان له ئه‌سیناوه ره‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایان كردووه.