داعش له سنووری قه‌زای خانه‌قین هێرشی كرده سه‌ر سوپای عێراق
K24 - خانه‌قین:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 6/12/2019 چه‌كدارانی داعش، له دۆڵی عه‌وسه‌چ، كه ده‌كه‌وێته نێوان قه‌زای خانه‌قین و ناحیه‌ی گوڵاڵه، هێرشی كرده سه‌ر سوپای عێراق و تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له ناوچه‌كه رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له دوو قۆڵه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سوپای عێراق و به گوێره‌ی ئاماری سه‌ره‌تاییش 2 سه‌رباز و 3 پۆلیسی فیدرالی بریندارن، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها 2 له‌و بریندارانه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گوڵاڵه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه سوپای عێراق داوای هاوكاری له هێزی ئاسمانی عێراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانایانه‌وه بچێت و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له هێزی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه، تا ئێستا سوپای داوای هاوكاری له‌وان نه‌كردووه، چونكه شوێنه‌كه له سنووری هێزی پێشمه‌رگه دووره.
ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش چالاكییه‌كانیان له سنووره‌كه زیادیكردووه و به گوێره‌ی سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانیش، چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه كه له سووریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ شانه نووستووه‌كانی ئه‌و رێكخراوه خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه و ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئ. م