به‌هۆی بارینی بارانێكی به خوڕ له مه‌ككه سعوودیه هۆشداری ده‌داته حاجیان
K24- هه‌ولێر:
دوای بارینی بارانێكی به‌خوڕ له شاری مه‌ككه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته، وه‌زاره‌تی به‌رگری شارستانی سعوودیه داوای له حاجیانی ماڵی خودا كرد، خۆیان له شوێنه نزمه‌كانی شاری مه‌ككه دوور بخه‌نه‌وه و ده‌ست له‌و ته‌نه كانزاییانه‌ش نه‌ده‌ن، كه به كاره‌با گه‌یه‌ندراون.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵده‌ری سعوودیه "واس"، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته به شێوه‌یه‌كی كاتی رێگه‌ی هودا له تائیف له هه‌ردوو سه‌ره‌وه داخست، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كاری پێشوه‌خته بۆ رێگریكردن له هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو، كه به‌هۆی بارینی بارانێكی به لێزمه و هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌ردی گه‌وره روو بدات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی له شاری مه‌ككه‌ش رایگه‌یاند، ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یان دوای ئه‌وه هاتووه، كه بارانێكی به‌خوڕ شوێنه پیرۆزه‌كانی ئه‌و شاره‌یان گرتووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ده‌سته‌ی گشتی روانگه و پاراستنی ژینگه زنجیره‌یه‌ك هۆشداری له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای داوه‌ته حاجیان.
پێشتریش ده‌سته‌ی ناوبراو پێشبینی بارینی بارانێكی نیمچه به خوڕ و دواتری گۆڕان بۆ بارانی به‌خوڕ كردبوو، له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی بایێكی رووكه‌ش و شه‌پۆلێكی خۆڵبارین، كه مه‌ودای بینین له ناوچه‌كانی جازان، عه‌سیر، باحه و مه‌ككه كه‌م ده‌كاته‌وه و كاریگه‌رییه‌كه‌ی بۆ به‌شه كه‌ناراوییه‌كانی ئه‌و ناوچانه درێژ ده‌بێته‌وه.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه سعوودیه رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانه‌ی ئه‌مڕۆ به سه‌ر كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌دا هاتووه، پله‌كانی گه‌رما له شاری مه‌ككه بۆ 26 پله دابه‌زی و خێرایی با گه‌یشته 60 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه سه‌دان حاجی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج سه‌ردانی ماڵی خوایان كردووه، له شاری مه‌ككه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ن.
H.B